وردەکاری گفتوگۆی نێوان کازمی و جێنشینی پادشای سعودیە

  2021-03-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە دیدارەکەی نێوان مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەمەد سەلمان جێنیشینی پادشای سعودیە گفتوگۆ کراوە سەبارەت پەیوەندیەکانی هەردوولا لە چەند بوارێکی جیاجیا و پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات.

لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ سعودیە دیدار و کۆبوونەوەی لەگەل محەمەد سەلمان جێنیشینی پادشای سعودیە  ئەنجامداوە.

بە گوێرەی بەیاننامەکە لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کراوە، دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزکردنی هاریکاری هاوبەش لە بوارەکانی ئابوری و وزە و ئاسایش و وەبەرهێنان و سنورەکان.

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەکەدا جەختکراوەتەوە لە بایەخی ڕۆڵی عێراق لە ناوچەکە، بەشێوەیەک کە خزمەت بە رەوشی ئارامی بکات.

هەروەها پشتیوانیکردنی سعودیە بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەکان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوان کازمی و محەمەد سەلمان بووە، بە تایبەت کاراکردنی سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە.



ڕیکلام