سۆرانی  |  بادینی  |  English      

دانەوێڵەی عێراق: بڕی ئامادەکردنی ئاردی سفر لە سلێمانی گەیشتووە لە 80%

  2021-04-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمپانیای گشتی دابینکردنی دانەوێڵە ئاشکرایکرد، ئاردی سفر لە زۆریەی زۆری پارێزگاکان ئامادەکراوە، بۆ ئەوەی لە مانگی ڕەمەزاندا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت و لە شاری سلێمانی ڕێژەکەی گەیشتووەتە لە ٨٠%.

تەها یساین عەباس، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی دابینکردنی دانەوێڵە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەردوو پارێزگای میسان و ئەنبار ئەو بڕە ئاردە سفرەیان ئامادەکردووە کە بڕیارە لە مانگی ڕەمەزاندا دابەشبکرێت، لە شاری سلێمانیش بڕی ئامادەکردنی بۆ مانگی ڕەمەزان گەیشتووەتە لە ٨٠%.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشە ئاردی سفری مانگی رەمەزان بۆ پارێزگاکانی کەربەلا و موسەنا تەواو بووە و چەند پاریزگایەکی دیکەش لە تەواوبووندایە.

بەڕێوەبەری گشتی دابینکردنی دانەوێڵە جەختیکردەوە، پلانەکەیان وایە بەر لە کۆتایی مانگی پیرۆزی رەمەزان بەشە ئاردی سفر بگتە دەستی هەموو هاوڵاتییەکی عێراقی.

جەختیشیکردەوە پرۆسەی دابەشکردنی  بەشە ئاردی سفری مانگی ڕەمەزان پەیوەندیی نییە بە بەشە ئاردی ئاسایی مانگانەوە کە بەگوێرەی فۆڕمی خۆراک مانگانە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.