سۆرانی  |  بادینی  |  English      

عێراق و سویسرا تاوتوێی پارە بلۆککراوەکانی عێراق دەکەن لە سویسرا

  2021-04-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی سویسرا سەردانی عێراق کرد و لەگەڵ فوئاد حسین وەزیری دەرەوە کۆبۆوە، لە دیدارێکدا گفتوگۆیانکرد سەبارەت بە پارە بلۆککراوەکانی عێراق لە بانکەکانی ئەو وڵاتەدا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی هاوبەشدا لەگەڵ (ئجنازیو کاسیس) وەزیری دەرەوەی سویسرا، فوئاد حسین ڕایگەیاند، سەردانی وەزیری دەرەوەی سویسرا بۆ یەکەمجارە بۆسەر خاکی وڵاتی ڕافیدەین، ئاماژەی بەوەشکرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کراوە سەبارەت بە پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر هەموو ئاستەکان.

فوئاد حسین ئاشکرایکرد، لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان کردووە، دەربارەی پارە بلۆککراوەکانی عێراق لە بانکەکانی سویسرا.

لەو ڕووەوە وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نیوان هەردوو وڵاتدا ئیمزا کراوە، گفتوگۆش کراوە دەربارەی دۆسیەی کۆچ وئاوارەبوون لەسەر ئاستی ئەوروپا و سویسرا و دانانی نەخشەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوارەکان.

لە بەرامبەریشدا ئیجنازیۆ کاسیس وەزیری دەرەوەی سویسرا ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عیراق گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە کردنەویە باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدا، بۆ هەمان مەبەست سەردانی لوبنان و ئوردنیش دەکات بۆ هەمان ئامانج و پشتیوانی لە ئاسایش و ئارامی.