پەڵەیەک گەورەی گازی ژەهراوی بەڕێوەیە بۆ ئاسمانی عێراق

  2021-04-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سادق عەتیە پێشبینیکاری کەشوهەوای عێراق ڕایگەیاند، قەبارەیەکی زەبەلاح لە گازی دووەک ئۆکسیدی کبریت بەڕێوە بۆ عێراق، کە لەلایەن بورکانێکی ئتیالیاوە دەردراوە.

میدیا عێراقییەکان لە زاری عەتییەوە بڵاویانکردەوە، بە گوێرەی نەخشەکانی کەشوهەوار، پەڵەیەکی گەورەی گازی دووەمی ئۆکسیدی کبریت (SO2 ) بە ئاراستەی وڵاتی شام و تورکیا بەڕێوەیە و دەگاتە ئاسمانی عێراقیش.

هۆکارەکەی ئەو گازە ژەهراویانەیە کە لە بورکانی (ئیتا) لە دورگەی سقلیەی ئیتالیا هەڵیداوەتەوە دەرەوە، کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا ئەوە حەوتەم جارە دەردراوەکانی خۆی دەکاتە دەرەوە.

گازی دووەم ئۆکسیدی کبریت گازێکی ژەهراویییە و رەنگی نییە و بۆنێکی توندی هەیەن بەشێوەیەکی سروشتی لە چالاکییە بورکانییەکانەوە دروست دەبێت.

سەرچاوەیەکی دیکەی ئەو گازە ژەهراویە، پاڵاوتگەکانی نەوت و دوکەڵی وێستگەکانی کارەبا، کە بە خەڵوز و نەوت کار دەکەن.

گازەکە ئەگەر بەڕێژەیەکی زیاد تێکەڵی هەوا ببێت کاریگەریی دەبێت لەسەر پەردەی چاو و دەزگای هەناسەدان، هەندێک جاریش ئەگەر بارانی لەگەڵدا ببارێت بارانی ترشی لەگەڵدا دەبارێت.



ڕیکلام