نرخی نەوت بەجێگیری مایەوە

  2021-04-04  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەراورد بە دوێنێ شەممە، نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جێگیرە وگۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە .

بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی٤ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٤ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت .

هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٦١ دۆلار و ٤٥ سەنت دیاریکراوە .

ماوەی چەند ڕۆژێک بوو نەوت ناجێگیربوو و بەردەوام و رۆژانە بەرز و نزمی دەکرد .

لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا نرخەکە گەیشتە 70 دۆلار و دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد .

بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.



ڕیکلام