سولشایەر چاوی لەسەر تواناکانی ئەگیۆرۆیە

  2021-04-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕاهێنەری یانەی شەیتانە سورەکان چاوی لەسەر تواناکانی ئەگیۆرۆیە و بەنیازە دوای كۆتایى هاتنی ئەم وەرزە بباتە ڕیزی یانەکەی.

جونرا سولشایەر، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بە سکای سپۆرتی ڕاگەیاندووە، پێدەچێت، سێرجیۆ ئەگیرۆی ئەرژەنتیتن و یاریزانی یانەی مانچیستەر سیتی پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە بکات.

وتیشی، من پێم باشە بەبێ دوو دڵی و چاوەڕوانی ئەو یاریزانە پەیوەندی بەیانەی شەیتانە سورەکانەوە بکات.

دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە ئەوە ڕوويداوە کە یاریزانی دوو یانەی دژ بەیەک ڕوو لە یەکتری بکەن، و منیش باوەڕم وایە کە شێوازی یاریکردنی ئەو یاریزانە گونجاوە لەگەڵ مانچستەر یونایتد.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یانەی مانچستەر سیتی بڵاویکردەوە کە کۆتای ئەم وەرزە ئەگیۆرۆی هێرشبەر یانەکەی بەجێدەهێڵێت.

ئەگیۆرۆی تەمەن ٣٢ ساڵ، بوتە جێی بایەخی زۆرێک لە یانە ئینگلیزیەکان و یانەی چێڵسیش لە هەوڵدایە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، ئەگیۆرۆ خۆشی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە پێی خۆشە لە خولی ئینگلیز بمێنێتەوە. 
 


ڕیکلام