پۆلیسی دوبەی ژمارەیەک ئافرەتی بەهۆی خۆڕووتکردنەوە دەستگیرکرد

  2021-04-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی چەند ئافرەتێک لە بالکۆنی باڵەخانەیەکی دوبەی، پۆلیسی ئەو شارە هەستا بە دەستگیرکردنی زیاد لە 10 ئافرەت کە لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتوون.

گرتە ڤیدۆییەکان دوێنێ شەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆوە کە تیایدا چند ئافرەتێک بە "تەواوی رووت" دەردەکەون

بینینی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە دەنگۆیەکی گەورەی لە وڵاتەکە بڵاوکردەوە لە کاتێکدا لە ئیمارات هەڵسووکەوتی وەک ماچکردن لە شوێنە گشتییەکان و خواردنەوەی مادە کحولییەکان بەبێ رێگەپێدان قەدەغەیە و دەبێتە هۆی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی

پۆلیسی ئیمارات رایگەیاند دەستگیرکراوەکان رادەستی داواکاری گشتی کراون و لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە هەڵسووکەوتی لەو جۆرە لەگەڵ کۆمەڵگەی ئیماراتیدا ناگونجێت.



ڕیکلام