ئێران تا دوو هەفتەی دیکە دەروازەکانی بەڕووی هەرێمدا داخست

  2021-04-06  | 
زۆزک باڵەک
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی زیاردبوونی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، ئێران پێدانی ڤیزەی وڵاتەكەی راگرێت و هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازە سنوریەكانی لەگەڵ تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە دابخات.

سیروان حسێن وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، دوای تەواوبوونی ئەو وادەیەی دیاریكرابوو، لەلایەن ئێران بۆ داخستنی دەروازەی سنووری نێودەڵەتی حاجی ئۆمەران بە رووی گەشتیاریاندا،  بەهۆی زیاد بوونی ژمارەی تووش بووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە چاوەڕێی كردنەوەی دەروازەكە و دەسپێكردنەوەی هاتن و چوونی گەشتیاری بوون، بەڵام ئەمڕۆ لەلایەن بەرپرسانی ئێرانی لە دروازەی تەمەرچین ئاگاداری بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لە دەروازە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران كرایەوە، كە ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیكە دەروازەكە بە رووی گەشتیاران دادەخات .

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها لە رێگای كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، تایبەتمەندی دراوە بە كەسانی نەخۆش و ئەو خوێندكارانەی بەڵگەی پێویستیان پێیە، بۆ ئەوەی بگەرێنەوە خوێندن هەروەها نوێنەرایەتی رێكخراوە نیودەوڵەتیەكان رێگایان پێ‌ دەدرێت .

دەسەڵاتدارانی ئێران لە ڕۆژی  ۲۱/۲/۲۰۲۱ ئەمساڵ بۆ رێگریكردنی زیاتری بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، هاتن و چوونی گەشتیاری لە دەروازە سنورییەكانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان راگرت، ئەمڕۆش بۆ جارێکی تر بڕیارەکەی بۆ ماوەی دوو هەفتەی تر درێژکردەوە .



ڕیکلام