ئایا بەغدا موچەی کارمەندانی هەرێم دەگوێزێتەوە سەر میزانیەی خۆی؟

سەرکۆ عوسمان

هەڵسوڕاو لە پەیوەندییە گشتی و نێودەوڵەتییەکاندا
  21/11/2020  |    3959 جار خوێندراوەتەوە
ئایا بەغدا موچەی کارمەندانی هەریمی کوردستان دەگوێزێتەوە سەر میزانیەی خۆی بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی راستەوخۆ دابەشی بکات وەک هەندێک پەرلەمانتاری کورد بۆ مزایەدەکردن بەسەر خەڵکی هەژاردا تەرویجی بۆ دەکەن ؟

وە ئایا عێراق ئەگەر ئەمەی کرد ئامادەیە موچەی ئەو هەموو موچەخۆرەی هەرێم بدات کە پتر لە ١ ملیون دوسەد چل هەزار فەرمانبەرە کە ڕێژەیەکی بێ شومار زۆرە بۆ هەرێمێکی ٥ ملێۆنی کە بری مانگانەی پتر لە ٨٩٤ ملیار دینارە ؟!

لە عیراق تەنها ٦٨٠ هەزار فەرمانبەر داتا کراوە بۆ هەرێم کە بری مانگا
نەی ٤٥٠ ملیار دینارە لە مانگێکدا کەواتە ٥٦٠ هەزار موچە خۆر بێ موچە دەبێت لەگەڵ ئەوەی ئامارێکی وردمان لەبەردەمدا نیە چەند لەو موچە خۆرانە بە بندیوار ئەژمار دەکرێت ، بەڵام با تەخمین بکەین ٢٠٠ هەزار بندیوار هەیە دیسان ٣٦٠ هەزار فەرمانبەری راستەقینە بێ موچەدەمێنیتەوە، باشە ئەی کێ موچەی ئەمانە ئەدات کە ژمارەیەکی راستەقینەیە و یەکجار زۆرە بەم شیوەیە کیشەکە بەردەوام دەبێت.

بەکورتی و کوردی ئەگەر عێراق ئەو لێپرسراویتە بخاتە ئەستۆی خۆی دیسان کۆمەڵێکی زۆر لە فەرمابەران بی موچە دەبێت وە ئەم کێشەیە دەچیتە ملی عیراق ئەو ناڕازیەی ئێستا ئیخەی حکومەتی هەرێمی گرتووە دەبیتە نارازی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی عێراقی لەو باورەدان دەسەڵاتی عێراقی ئەم گرفتە بۆ خۆی دروست بکات ؟!

کە ئێستا عێراق خۆی کێشەی بی پارەیی و کورتهینانی بودجەی هەیە ناتوانیت مانگانەی موچەخۆرانی خۆی دابین بکات ئەگەر قەرزی ناخۆیی و دەرەکی نەبێت، هەژاری و بێکاری بەرۆکی گرتووە کێشەکان تا دین ئالۆزتر دەبن جا بۆچی ئەم کێشەیەش بۆ خۆی زیاد دەکات؟

لەبەر ئەوە ئەو داوایەی کۆمەڵێک پەرلەمانتاری کورد بانگەشەی بۆ دەکەن و واژوی بۆ کۆ دەکەنەوە دورە لە واقیعەوە وە بە پێی دەستوری عێراق لە باب ٥ / مادەی ١١٧، ١٢٠، ١٢١. حکومەتی عێراق مامەلەی مالی و ئیداری لەگەل حکومەتی هەرێم دەکات نەک راستەوخۆ.

ئەبێت ئەوەشمان بیر نەچێت ئەم هەنگاوە تەنها پاڵپشتدەبیت بۆ هزری شوڤیەنەتی عەرەبی لە دەسەڵات و حیزبەکانی عێراق کە تا ئەمرۆش پاک نەبونەتەوە لەو عەقڵیەتە بەرامبەر بە کورد لە دەرفەتێک دەگەرێن بۆ هەڵوەشانی قەوارەی هەرێم وە لەم کاتەدا ئەمە تەنها کێشەکە قوڵتر دەکاتەوە و چارەسەری قورستر دەکات ئەم گەمەیە کە تەنها بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکە بەداخەوە لە نێوان کۆمەڵیک مزایەدە چی و شۆڤیەنەتی عەرەبی و بی منەتی و گوێ نەدانی حکومەتی هەرێم بەرامبەر فەرمابەرەکانی 
لە کۆتاییدا تەنها و تەنها هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان تیادا زەرەرمەند دەبن
زیاتر