ئایا ڕێكەوتن كراوە یان نا؟

ئەحمەد حاجی ڕەشید

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
  23/12/2020  |    2059 جار خوێندراوەتەوە
لە عورفی دبلۆماسیدا هەموو دوو لایەنێك چ دەوڵەت بن یان دووكەس یان دوو ئۆرگانی دوو پارتی جیاواز تەنانەت لەناو خودی یەك ئۆرگانیشدا ئەگەر ڕێكەوتن بكرێت دەبێت لە بنچینەدا گرفت و كێمەكێشێك هەبێت و بۆ ئەوەی لەسەری ڕێك بكەون . 

گرفت و كێشەكانی ئێستای نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ زۆر دیارو ئاشكران كە خۆیان لە :               
1- ڕادەستكردنی داهاتی نەوتی  .
2- رادەستكردنی داەاتی نانەوتی
3- ژمارەی فەرمانبەران  
4- ژمارەی پێشمەرگە
5- ئیدارەدانی كێڵگە نەوتی
6- دەروازە سنوریەكان . 

لەبەرانبەردا داخوازیەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان :

1. شایستەدارایەكان .
2. پشكی بوجەی حاكمە كە خۆی لە (پیتاكی خۆراك و بڕی دەرمانی پێویست  و تەرخانكراو بۆ سوتەمەنی وێستگەكان دەبینێتەوە)
3. ڕێژەی دانیشتوان . 
4. پشكی پەرەپێدانی پارێزگاكان ٤_شایستەی گەنمی جوتیاران.
سروشتی ڕێكەوتن وا دەخوازێت لەكۆتایدا هەردوو لا  ئەو ڕێكەوتنە بۆ جەماوەری هەردولا ئاشكرا دەكەن بۆ ئەم مەبەستانە : 
۱_ مافی هەرلایەك بەسەر ئەوی ترەوە چەندە و چییە . 
۲_ لەكاتی جێبەجێنەكردنی بڕگەی ڕێكەوتنەكە كەمتەر خەم دەست نیشان بكرێت . 
۳_ پلەبەندی ڕێكەوتنەكە چۆنە . 
یاخود لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەگەری هاوبەشدا ڕێكەوتنەكە باس دەكەن كە وێنە ڤیدیۆیەكە دبێتە بەڵگەنامە بۆ گەڕانەوە بۆی لەكاتی دروست بوونی نیزاعدا .
ئەم ڕێكەوتنەی ئێستا كە شاندی هەرێم بەتاك لایەنە ڕایگەیاند  بەندەكانی چیبوون . 

ئەگەر دەڵێن ئەوەی لە پرۆژەیاسای بوجەدا هاتوە لەسەری ڕێكەوتوین  بۆ دڵنیایتان ئەو دەقانە زۆربەی لە پرۆژەیاساكانی ساڵەكانی ۲٠۱٥ دا هاتوون هیچیشی لێ سەوز نەبوە. 

ئەگەر ڕێكەوتوون: 

ئایاژمارەی موچەخۆرانتان لە یاساكە جێگیر كرد ؟
ژمارەی پێشمەرگەتان جێگیر كرد ؟
 ئیدارەدانی خاڵە گومرگیەكان چۆن دەبێت ؟
گرفتی گرێبەستە نەوتیەكانتان چۆن چارەسەر كرد ؟ 
ئەی چیتان كرد بۆ شایستە داراییەكانی گەنمی جوتیاران خۆ ئەوانەش خەڵكی ئەم وڵاتەن بایەكجاریش بێت بیرتان بێت كە لە ۲٠۱٤،۲٠۱٥ ،۲٠۱٦ ، ۲٠۲٠ پارەی گەنمە فرۆشراوەكەیان وەرنەگرتوە؟
ئایا بۆ ڕێژەی دانیشتوان چۆنتان جێگیر كرد لەكاتیكدا لە پرۆژەیەدا  لە ڕاپۆرتی وەزارەتی پلان داناندا هاتوە كە ڕێژەی دانیشتوان ۱۳،۹۲۷٪   كە دڵنیام كەستان نەتانخوێندوەتەوە . 

 لەهەمووی گرنگتر لەدانوستاندا بریتیە لە سەقفی زەمەنی :

چیتان داناوە بۆ ئەو بابەتە
ئایا داوای تەرەفی سێهەمتان كرد بۆ ناوبژیوانی چونكە متمانەتان بەبرانبەر نیەو متمانەشتان لەدەست داوە.
بەڕاستی ئەوەی گوێی لەكۆنگرە ڕۆژنامە نوسیەكەی جێگری سەرۆكی حكومەت بێت :
دەزانێت و تێدەگات نەڕێكەوتن كراوە و نەلەپەرلەمانیشدا ئەو بڕگانەی بوجە تێدەپەڕن بەو شێوەی كەهاتوە.
تەنها هەردولا حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ حەلی كێشەكەیان پێنەكراوە و بە پەرلەمانیان سپاردوە

زیاتر