حکومەت چۆن مووچە دابەش بکات؟

عومەر گوڵپی

ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان
  19/01/2021  |    2811 جار خوێندراوەتەوە
مووچە بە پێی (داھات) دابەش ناکرێت، مووچە مافێکی یاسایی مووچەخۆرانەو لە یاساکاندا بڕەکەی دەستنیشانکراوە کە ھەر مووچەخۆرێک بە پێی جۆری کارەکەی و پلەو خزمەت‌و بڕوانامەو ھۆکاری مووچەکەی و دۆخەکەی چەند وەربگرێت، دەبێت بەو جۆرە مووچە دابەش بکرێت نەوەک بە پێی ئەو داھاتەی کە گەندەڵی‌و خراپی بەڕێوەبردن کەمتر لە نیوەی ھێشتووەتەوە.

جیاوازی نێوان حکومەت‌و دیوەخان شتێکی سادەیە: حکومەت بە یاسا کار دەکات‌و پڕەنسیپی ھەیە و سنورەکانی دەستوور (کە گرێبەستێکی کۆمەڵایەتیە) تێناپەڕێنێت، بەڵام خیڵ کارەکانی دیوەخانەکەی بە پێی حەزو ویستی سەرۆک خێڵ‌و وردە سەرۆکەکانی بەردەستی بەڕێوە دەبات!

لەوە زیاتر سنورەکانی دەوڵەتداری‌و سیستم و یاسا تێمەپەڕێنن، عاقیبەتی خێر نابێت! ئێوە ئەوە نزیکەی شەش ساڵە مووچەتان بە پێی یاسا پێ نادرێت، ئیتر بەسیەتی، وازنامەی حکومەتەکەتان بھێننە پەرلەمان،‌و کابینەکەتان بکەنە (کار بەڕێکەر) یان کابینەیەکی (تەکنۆکرات) پێکبھێنرێت، تا ئەم میللەتە ھەناسەیەک بدات.
زیاتر