پاپا فریشتە نی یە !

کامەران پەری

ڕۆژنامەنووس
  03/03/2021  |    3335 جار خوێندراوەتەوە

پاپا فریشتە نی یە ، شت بۆ تۆو هاو بیرانت بکات ، بەڵام لەیاد بێت ئەو شوێنەی کەئێستا تۆ کۆشکت تیاکردوووە ، مەنزڵگەی گەورەترین مەتران خانەی کریستیانەکان بووە، ئەو ئەرزەی کەتۆ تێیدا کردوتە باخ و باخات لەژێر گڵەکەی ئێسک و پروسکی سەدان مەسیحی باوەری کوژراو بەدی دەکەیت
ئەو دەشتەی کەپێی دەوترێت شارەزور بە درێژایی چڵ ساڵ و بەناوی "جینۆسایدی چل ساڵی " بەخوێنی باوەڕداری مەسیحی گڵەکەی سورهەڵگەراوە .

بڕۆ لە" کیسرا "بروانە ئینجا ئاوڕێک لە شاپوری پادشا بدەرەوە ، ئینجا ئەزانیت پاپا فریشتەیە یان نا؟

کاکە حەمە ئەو بۆ ئەوە نەهاتوە فریشتەی تۆ بێت. ئەوەی کەبەخەیاڵی دا نایەت فریشتە بوونە بۆ مەخلوقی وەک تۆ ؟

ئەو بۆ فەریزەی؟حەجێکی پیرۆز بەبروای کاتولیکیەتی جیهان هاتوە .

تۆ بێ خەبەری لەوەی کە پاپا بۆچی ئامادەیە ژیان و تەندروستی خۆی لەسەردەمی کۆڕوناو داعش بخاتە مەترسی لەپێناو ئەوەی سەردانی ئێراق بکات .

جا بەڕێزم تۆ لەوشتانە تێبگەیشتیتایە ئێستا سکرتێری سۆسیالست نەدەبووی کەلەسەر بنەمای دادپەروەری و وتۆلێڕانسی کرستیانزم دامەزراوە .

زیاتر