"پارێزگاری سلێمانی دەرکەوت، بەکوڵ فرمێسکی دەڕشت"

  06/01/2023  |    1273 جار خوێندراوەتەوە

دەیان تابلۆو گۆرانی و شیعری تێدا خوێندرایەوە، بە گوتاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، لەھەموویاندا عیراق، عیڕاقی عروبە بوو، لە کوولەکەی تەڕیشدا، ناوی کورد نەھات وەک نەتەوەیەکی سەرەکی ئەم عێراقەی عروبە.

ئاڵای کوردستانیش لەکونان دیار نەبوو و لەھیچ تابلۆیەکیشدا، جل و بەرگێکی کوردیم نەدی.. ئەی کوا برایەتییە مێژوویەکەی کوردوو عەرەبی چاوڕەشم.

نازانم ئەو بەرپڕسە کوردانەی ئەوێ چ چێژێک لەوەدا دەبیین، کە نە ئاڵای نیشتمانەکەیان ھەڵکراوەو نەناوی نەتەوەکەیان ھاتووە.
لەزۆربەی قەسیدەو تابلۆکانیشا، شانازیان بە شارستانیەتی ئەکەدو سۆمەرو بابل دەکرد، وەک ئەوەی عەرەب و عێراق خاوەنی ئەو سەروەریانە بێت!

ئەوەی زۆر جێی سەرنج بوو لەکاتی گوتارە کورتەکەی سەرەک وەزیران،  بەڕێز ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەرکەوت، بەکوڵ فرمێسکی دەڕشت، نازانم فرمێسکی شادی بوو یا فرمێسک بوو بۆ تەنیایی و بێکەسی کورد.!!

ھیچ شتێک ئێمەی کورد لە پاشکۆیەتی ڕزگار ناکات، جگە لە بنیاتنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ.

قوبادی جەلیزادە
زیاتر