غەزەبی خوا

د.جەعفەر گوانی

مامۆستای ئاینی
  08/02/2023  |    1182 جار خوێندراوەتەوە
چەند ساڵێك بەر لە ئێستا لافاوێك لە گوندێكی سنووری هەولێر هات و زیانی بەدوای خۆیدا هێنا، منیش چوومە تازیەكەو لە كورتە وتارێك وتم ئومێدەوارین قوربانییەكان بە شەهید لە قەڵەم بدات و ئەو ئازارەشدا لە دونیاو ئاخیرەت بۆ قەرەبوو بكاتەوە، چونكە بەپێی فەرموودەباوەڕداری لەو جۆرە شەهیدە
دوای وتارەكە یەكێك بە دەنگەوە وتی مامۆستا خوا خێرت بنووسێت، مامۆستایەك لە مزگەوتێكی ئەو سنوورە لە وتارەكیدا ئەمەی بە غەزەبی خوا لێكدابووەوە، ئێمەش وێڕای قوربانی گیانی و ماڵی ئەوەشی هێنا سەرمان، بۆیە خەریك بوو باوەڕمان بە هیچ نەمێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەو وتارە دڵمان ئاوی خواردەوەو ئومێدمان هاتەوەبەر.
تكایە مەبنە وەكیلی خوا بڕیار لەسەر غەزەب و ڕەحمەت مەدەن، لەگەڵ دیمەنە پڕ تراژیدیاكان، دەستی هاوكاری و زمانی خێرو دوعایان بۆ درێژ بكەن... با خەمە دەروونییەكەی قسە ناخۆشەكانیش نەبێتە سەربار..
زیاتر