پێناسەی پارتی لەزاری سەرۆکی حکومەت خۆی

شیرین یونس

پەرلەمانتار
  18/04/2023  |    2038 جار خوێندراوەتەوە
بۆ یەکەمجارە کەسێک لەبەرزترین ئاستی حیزبیدا، دان بەڕاستیەکاندا بنێ وەک خۆی، لەڕوی ووڵاتپارێزی هێزی تورک لەناو ماڵەکانتاندایە، لەسەر سفرەکانتانە، ئێوە هەرگیز بەشداری خاک فرۆشیتان نەکردووە بەڵکو خاکفرۆشیتان بۆکەس نەهێشتۆتەوە و ڕێگەنادەن کەس هاوشان و بەشدارتان بێ، لەڕوی گەندەڵیەوە هەمووجیهان سەرسامتانە هێندە سیستەماتیکن گەندەڵی دەکەن، تیرۆرو تۆقاندن داهێنانی خۆتانەو وای لێهاتووە کۆمێنتێکی فەیسبووک ٢٥ دەقە لەکۆبوونەوە گرنگەکانتان باسی دەکەن، لەڕوی سەرانەسەندنەوە ئێوە هەرگیز سەرانە وەرناگرن بەڵکو تەواوی لاشە دەدزن، ئێوە هێندە بەرژەوەندی خەڵک لەبەرچاو دەگرن کە کۆمپانیاکانتان ئۆکسجینی خواشیان قۆرغ کردووە، لەهەموی هەزەلیتر ئەوەیە کە دەڵێی ڕێکەوتنمان لەگەڵ بەغدا کردووە ئەرێ جەنابی جێگری دووەمی پارتی ئێستا پێمان بڵێ ئابوری سەربەخۆ چی لێهات؟ باش بوو یان خراپ؟

لەسەر ئەوهەموو ساڵە وێرانکردنی ئابوری هەرێم کێ بدەینە دادگا ؟ ئێستا پێمان بڵێ شین بکەین یان شایی بۆ ئابوری سەربەخۆ نا ببورە بۆ گێڕانەوەی سامانی خەڵک؟ ئەرێ بەڕاست بەقاچاخبردنی نەوتی خەڵک دەبێتە هۆی بوژانەوەی هەرێم یان ناچارکردنتان بۆگەڕانەوە بۆ بەغدا؟ جەنابی جێگری دووەمی پارتی لەهیچ عورفێکی کوردەواریدا نییە پێش جەژن لەبری پەیامی ئاشتی پڕیشکی ئاگر هەڵدان بەڵام تۆ ئەو عورفەت لەکوێ هێنا؟ ئەوە عورفی ڕژێمی بەعسە یان داهێنانی حیزبەکەتانە؟
زیاتر