دەرفەتێک بۆ زوڵملێکراوانی ناو پارتی

  25/04/2023  |    2062 جار خوێندراوەتەوە
سەردانی مەسرور بارزانی بۆ چایخانەی مەچکۆ، گەڕانی مەسعود بارزانی و کوڕەکانی بۆ ماڵ بەماڵی دەڤەری بارزان و بەسەرکردنەوەیان لە جەژندا، هەڵوێست نواندنی نێچیرڤان، مەسعود، مەسرور بۆ مناسبە زۆرەکانی ئەم ماوەیە، هەمووی پەیوەستە بە ترسیان لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ. ئەوان لە واقیعدا کار بۆ دکتاتۆریەتی هەمیشەیی دەکەن، بۆ ئەمەش ئەم هەڵبژاردنە باشترین دەرفەتە بە مەرحەبایەک دەنگتان مسۆگەر بکەن.
لە برای خۆتان وەریبگرن، هەتا بۆتان دەکرێت، خۆیان لەسەر گران بکەن، داوای هەق و مافەکانتان بکەن، چەندی بۆتان کرا، پارەی نەوت و داهاتەکانی هەرێمیێان لێ بکێشنەوەو هەرگیزیش دەنگیان پێ مەدەن، ئینجا باشتر قەدرتان دەزان. ناتوانن پارەی دزراو بەکەیفی خۆیان بخۆن.
لە ئێستاوە تا شەش مانگی تر دەرفەتان لەپێشەو لەدەستخۆتانی مەدەن.
ئەم ئۆفەرە تەنها بۆ خەڵکی پارتی دەستدەدات.


زیاتر