کە وڵات بێ خاوەن بو ئەمەیە دەرئەنجامەکەی

شنیار ئەنوەر

نوسەر و رۆژنامەنووس
  27/04/2023  |    2747 جار خوێندراوەتەوە

شنیار ئەنوەر
شاسواری نەوەی نوێ، بازرگانی چاوچنۆک بێ ویژدان کە هیچ کەرامەت و مەبدەئێکی نیە، بەیانی هەروەک ئەم باڵندانە لە توینێتیدا دەتانخنکێنێت.
سەیری ئەو باڵندانە بکەن کە لە چاڤیلاندن، لە تینوێتیدا دەخنکێن و دەمرن.
شاسوار، بەمەبەست خواردن و ئاو لە باڵندەکانی دەگرێتەوە بە مەبەست پارە نادات بە کارمەندەکانی ناو چاڤیلاند تا خزمەتی
باخچەی ئاژەڵەکانی بکەن.
کە خۆتان دەزانن بەدەیان هەزار خێزان سەردانی چاڤیلاند دەکەن و قازانجەکەشی
دەچێتە گیرفانی شاسوارەوە.
نە شارەوانیمان هەیە و نە خاوەنیشیمان هەیە لە کوردستان ئەگەر نا شاسوارێک کە لە مەحکەمەی سلێمانی کارە قێزەونەکانی تەپوتۆزی لێنیشتوە، ئەمە پێمان دەڵێت کە دادگایەک نیەو نیمانە لە کوردستان کە محاسەبەی بکات.
شاسوارێک کە هێشتا پۆلیس و ئاسایشی لانیە ئاوا دەکات، ڕۆژێک برای خێزانەکەی دەنێرێت بەشەق بدات لەخەڵکو ، ڕۆژێکیش بەمەبەست خواردن و ئاو لە باڵندەکانی ناو باخچەی ئاژەڵانەکەی دەبڕێتەوە. ڕۆژێکیش کارمەندی کۆمپانیاکەی دەکەوێتە ناو مەنهۆڵەوەو،بە پارە دەمکوتی قەزیەکە دەکات.
ئەمە نمونەیەکی بچوکە لە حکومرانیەکەی خاوەنی نەوەی نوێ شاسوار عبدولواحید چونکە چاڤیلاند حوکمڕانیەکەی ئەوە.
زیاتر