بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لە نێوان شایی وشیوەندا

چۆمان محەمەد

رێكخەری ژووری یاسایی گۆڕان
  24/02/2024  |    586 جار خوێندراوەتەوە

دادگای فیدراڵی لە رۆژی (2024/2/21) دوو بڕیاری دەركرد تایبەت بە (یاسای هەڵبژاردن و پرسی موچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان) وەك هەمیشە دوو ئاراستەی جیاوازو دژبەیەك دروست بوە لەنێوان پشتگیریكردن و رەتكردنەوەو نارازیبوندا.

ئەم دوو بڕیارە هەرێمی كوردستان دەباتە قۆناغێكی ترەوە، چونکە لێكەوتەو كاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر زۆرینەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو، كاریگەری دەبێت لەسەر گۆڕین دیدو تێڕوانینەكان لەسەر موچە شایستە داراییەكانی هەرێم و ئەو مامەڵانەی پێشتر بەغداد دەرهەق بە هەرێم دەیكرد، ناوەڕۆكی بریارەكان خاڵی باشی تێدایە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان و پرۆسەی دیموكراسی و دادپەروەری نوێنەرایتیكردن وماف و شایستە دارایەكانی موچە خۆرانی هەرێم، بەڵام چەندین بڕگەی تێدایە هەن مایەی هەڵوێستە لەسەركردنە بۆ داهاتوی ئەم میللەتەو قەوارەی هەرێمی كوردستان كە لەداهاتودا ئاماژەییی پێدەدەین.
لەئێستادا كێ بەرپرسەو دەبێت لۆمە بكرێت لەوەیی هیچ بەدەست كوردەوە نەماوە؟

هاواركراو داواكراو پێشنیاری دڵسۆزانە كرا، كۆمیسیۆنی هەرێم كارابكەنەوە و یاسایی هەڵبژاردن بەسازان هەمواربكەن، هاواركرا حكومەتی هەرێم خەمی زیاتر موچە بخۆن زوتر لەگەڵ ناوەند رێکبكەون بۆ پرسی نەوت وشایستە دارایەكانی هەرێم، بەڵام بەهۆی عینادی سیاسی و تێروانی حزبی، ببینن دۆخی سیاسی و هەڵبژاردن وحكومەت وپەرلەمان و حزبایەتیان توشی چەقبەستویی كردوە لەهەرێمدا، چارەسەرەكان و كارتەكانیان بردۆتەوە بەغداد، دەشبینن رۆژ بە رۆژ فشارەكان زیاتر دەبن لەسەر هەرێمی كوردستان، لەم نێوەدەشدا خەریكە خەڵكی ترو هاوڵاتیان هەرێم تۆمەتبار دەكەن بەوەی پەنا بۆ بەغداد دەبەن.

هەموو هاوڵاتیان و موچەخۆران ولایەنە سیاسییەكان مافی خۆیانە دڵخۆشبن بەم جۆرە بڕیارانە، بەڵام بەرلەوەی زیادەرۆیی لەخۆشی دەربڕیندا بكەین پێویستمان بە تێپەرینی ماوەیەك هەیە بزانین ئاخۆ ئەم بریارانە چۆن جێبەجێ دەبن بەتایبەت بۆ پرسی موچەو شایستە داراییەكان، چونکە بریاری دادگا دەبێت بخرێتە ناو هەمواری یاسای بودجە، پێویستە حكومەتی هەرێم و حکومەتى ناوەند چەند رێكارو هەنگاوێك بگرنەبەر، چونکە بەشێكی زۆر بڕیارەكانی دادگا هەنگاوجوڵەی حكومەتی دەوێت، دەبێت ئارام بگرین بزانین سەرۆكایەتی هەرێم كەی مەرسوم دەردەكات بۆهەڵبژاردن ئاخۆ دەرئەنجامەكان گۆرانكاری گەورەی لێدەكەوێتەوە، دەشبێت لێیوردبینەوە ئایا پارتی ڕێگریەكانی چین بۆ بڕیارەكان كەئاسان نیە وەستانەوە لەبەرامبەر ئەم بریارانەدا.

زیاتر