بفەرموو،کات کاتی ئێوەیە چەتری کۆکەرەوە

سەروان ھەرکی

ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان
  10/09/2023  |    890 جار خوێندراوەتەوە

کاتێک ڕێگاکان لێک دەترازێن، تۆ دەروازەییت...!
کاتێک شتەکان لە لێواری نقومبووندان، چاوەکان دێنەوە سەر تۆ...!
ئەو دەمانەی بەرژەوەندیی گشتی بەرەو ھەڵدێر دەڕوات، جوولەیەکی سیاسیت بەسە بۆ پێچەوانەبوونەوەی بابەتەکان!
تۆ ھەوێنی یەکڕیزی و تەباییی ، ئەندازیاری ئاشتی و پێکەوەژیانی ، کلیلی ھەموو دەرگا پەکخراوەکانی...
لای تۆ ، زەرد و سەوز دوو زۆن نین، بەڵکو  پێکهێنەری ئاڵای پیرۆزی کوردستانن...
تۆ پێت وایە ، ئەوەی لێکمان نزیک دەکاتەوە،گەورەترە لەوەی لێکمان دوور دەخاتەوە..!
ئەی ئەو کەسەی ئەرکە قورسەکان دەخەیتە ئەستۆی خۆت و بەرهەمەکەیشی بۆ ھەمووان...!
تۆ ھەمیشە ویستووتە ھەمووان بەشدار بکەیت لە دەستکەوت و سەرکەوتنەکان...!
جەنابی ئەندازیار ، تۆ لە ھەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان تێدەگەیت و هەڵگری نازی هەمووانی...!
تۆ پێت وایە بەلێکترازان و دوورکەوتنەوە،هیچ لایەکمان هیچ شتێکی دەستناکەوێت..!
بفەرموو کات کاتی ئێوەیە چەتری کۆکەرەوە…!
ئومێدی مانەوە، چرای شەوانی نامورادی، قسەیێک بکەن... خەندەیەکتان بەسە بۆ ئەوەی ھەمووان کۆببنەوە و ڕێکبکەون...

سەروان ھەرکی 

 
زیاتر