چەند ڕاستییەک لەبارەی دۆخی هەرێم

ئیبراهیم عەلی

رۆژنامەنووس
  13/09/2023  |    883 جار خوێندراوەتەوە
نامە ناردن بۆ ئەمریکا چ سودێکی هەیە؟ لە کاتێکدا خۆت لە ٢٠١٧ کارت بە نامەکەی تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نەکرد!.

ئەمریکا، کوردی وەک مەڕی قوربانی خستووەتە بەردەم شیعە.

کورد ویستی لە ڕێی ڕوسیاوە لە ٢٠١٧ یارییەکی گەورەتر لە خۆی بکات، بەڵام بۆ هەتا هەتایە خەونی دەوڵەتی کوردییان لەبەرنا و ئەزمونی هەرێمیشیان خستە سەر مێزی قومار.

مەسرور بارزانی، ٣ی ئەیلول، نامەی بۆ بایدن ناردووەو وەک دواین کارت پەنای بۆ ئەمریکا بردووەتەوە. لە ڕۆژی ٦ی ئەیلول، واتە دوای سێ ڕۆژ، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی زۆر بێهیوا بووە لە دۆخەکە و بە ڕوونی بە وەزیرەکانی گوتووە ئەمریکا پشتیوانیمان ناکات و کاری پێمان نەماوە.

لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پێشنیار کراوە مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بەیەکەوە سەردانی بەغدا بکەن، بەڵام مەسرور بارزانی ئامادە نەبووە ئەو سەردانە بکات و پێی وابووە سەردانیش بکەن هیچ ئەنجامی نابێت.

پێشنیارێکی دیکە کراوە کە مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرجەم حیزبەکانی هەرێم کۆببێتەوە و بەڕوونی بارودۆخەکەیان بۆ شی بکاتەوە. بەڵام مەسرور بارزانی ئامادە نەبووە لەگەڵ حیزبەکانیش کۆببێتەوە. بەڵکو پێی باش بووە سەرۆکی هەرێم سەرپەرشتی ئەو کۆبونەوەیە بکات. وەزیرەکانیش پێیان وابووە ئەوە کاری حکومەتە ئەو ڕونکردنەوەیە بدات.

پێشنیارێکی دیکە کراوە کە مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرجەم کونسوڵ و نێردەی وڵاتان کۆببێتەوەو داوای پشتیوانیان لێ بکات بەرامبەر بەغدا، بەڵام مەسرور بارزانی هیچ هیوای بەوە نەبووە پشتیوانی بکرێن و مەسرور بارزانی پێی باش بووە سەفین دزەیی و تیمی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری ئەو وڵاتانە کۆببنەوە.

بە کوردییەکەی ئێران لە ڕێی عێڕاقەوە بە شێنەیی لە ڕووی ئابورییەوە هەرێم تا ئاستی خنکان دەبات. بە درۆی هیچ سیاسییەک و سایت و پەیج و ڕۆژنامەنوسێک باوەڕ مەکەن کە بڵێن دۆخەکە باش دەبێت یا بڵێن دواین زانیاری لەسەر ناردنی پارە لە لایەن بەغداوە.

چونکە بەغدا دەفتەر حیساباتی هەرێمیان دەرهێناوەو بەراوردیان کردووە بە یاسای بودجە بۆ شاندی هەرێمیان سەلماندووە ئەسڵەن بەپێی یاسا هەرێم دەبێت مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار بۆ بەغدا بگێڕێتەوە.

تا ئێستا شیعەتان نەناسیوە هەر خۆیان حوسێنیان کوشت و دەیان ساڵیشە شینی بۆ ئەکەن.

ڕێک وەکو ئێستا خەڵک وای ئەزانی ئیدی ئەو شیعانە مەعاشیان بۆ ئەنێرن... بەس ببورن کەباب برژان لە گۆڕێ نییەو ئەوەی هەیە ”کەر” داخکردنە
 
زیاتر