فەرەیدون عبدالقادر و شەڕی ناوخۆ

  15/09/2023  |    2085 جار خوێندراوەتەوە
فەرەیدون عبدالقادر  و شەڕی ناوخۆ 
چۆن سەری کاک مەسعودی خستە گۆڕی باوکیەوە 
لە گەرمەی شەری ناوخۆی نێوان یەکێتی و پارتی ، بەردەوام  گروپی وەفدی هەردولا لە ئێران بانگهێشت دەکران لە لایەن  بەرپرسە ئێرانیەکان ، تا بیانگەیەننە  حەلێکی ناونجی و کۆتایی بەو شەڕە بێت ، لە زۆربەی کاتدا فەرەیدون بەرپرسی وەفدی یەکێتی و بە زمانی خۆیان  براگەورە بوو ، فەرەیدون عبدوالقادر خاوەن کەسایەتیەکی نێرجسی  خۆ بەزلزان   خۆی وا دەردەخات کە متەوازعە بەڵام ناخی پڕ پڕە لە تەکەبورو حیقد و گێرەشێوێنی و فیتنە ، گەندەڵی و  واستەو مەنسوبیەت و مەحسوبیەت و  دەرپەراندنی خەڵکی کارامەو جێگرتنەوەیان بە پیاوەکانی خۆی و فەسادی ئیداری و مالی لەوەوە دەستی پێ کردوو تەشەنەی کرد بەهۆی ئەوەی یەکێک بوو لە سەرە گەورەکانی یەکێتی و یەکێتیش حیزبی دەسەڵات بوو ئەوکات ، 
رۆژێک  عەسرێکی درەنگ لە کۆبونەوەیەک هاتبونەوە لە بارەگای مەکتەبی عەلاقات  پێش نان خواردنی ئێوارە ،  لە هۆڵەکە هەموو بە کۆمەڵ دەمەتەقێیان دەکرد ، فەرەیدون لەناوەراستی هۆڵەکە بە پێوە ڕاوەستابو دەستی خستبوە کەمەری ، بە پۆزەوە سەرەقەڵەمی باسوخواسی کۆبونەوەکانی باس دەکرد ،  وتی ئەگەر تورکیا متمانە بە ئێمە بکات ئەوە  سنورەکانیان بۆ دەپارێزین ، جا کوا  ئەوسا نەک پارتی سەری مەسعودیشمان ئەخستە گۆڕی باوکیەوە ، 
لەوکاتەدا سەعدی ئەحمەد پیرە کتێبێکی ئەڵمانی بەدەستەوە بوو  باسی گەلانی جیهانی دەکرد ، جوغرافیاو پێکهاتەی دانیشتوان و کورتە مێژویان ،   ئارازی شێخ جەنگی لە لەندەنەوە گەرابوەو بە خەندەوە وتی ئەوە کاک سەعدی چی دەخوێنیتەوە ، وتی ئەو کتێبەیە مەوسوعەیەکە باسی گەلانی جیهان دەکات ،  جا هەر بە پێکەنینەوە وتی ئەی کوردی تیایە ،  سەعدی ئەحمەد پیرە بە زمانە تەنز ئامێزو گاڵتە جاڕیەکەی خۆی وتی با جارێ سەری کاک مەسعود بخەینە گۆڕی باوکیەوە ئینجا کوردیشی بۆ زیاد دەبێت   ، هەموو کردیان بە پێکەنین .
زیاتر