ئێمە لەکوێ دا خەوتوین !

  01/11/2023  |    447 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی دوو رۆژە بەشدارم لە کۆنفرانسی سالانەی تایبەت بە تازەترین تەکنیک و داهێنانەکانی بواری زانستی هەستکردن لەدورەوە ناسراو بە Whispers لە وولاتی یۆنان - ئەسینا.

لە یەکێک لەو بابەتانەی کە پێشکەش کرا لە لایەن یەکێک لە ئەندازیارەکانی JPL کە ‏ کورتکراوەی تاقیگەی جێت پاڵنەرە، و دامەزراوەیەکی ناسا یە . 

لە بابەتەکەدا باسی لە تازەترین جۆری ئەو مانگە دەستکردانە دەکرد کە لە هەلدراونەتە ئاسمان و هەریەکیکیان لە بواریکی جیادا کاردەکا . ئەو باسی یەکیک لەو مانگە دەستکردانە کرد کەوا چاودێری بلاوبونەوەی گازی میسان دەکەن لە سەر ئاستی جیهان . 
ئەوەی جێگای سەرسورمان بوو نموونەیەکی لەسەر بەرزترین رێژەی بلاوبوونەوەی گازی میسان دا لە شاری هەولێر لە رێکەوتی ٢٦-٤-٢٠٢٣ کە رێژەکەی  گەیشتۆتە 3470 ppm کە ٣ هیندەی ئەو بڕەیە کە لە زۆربەی وولاتان دیاری کراوە وەک ئاستی مەترسی دار.

ئەوەی جیگەی سەرنجە تەنها لە یەک شوێنی شاری هەولێر ئەو رێژەبەرزە تۆمارکراوە کە ئەویش نزیک مەیدانی ئاژەلان - کانی قرژالەیە  ( تەماشەی نەخشەی هاوپێچ بکە)

بەراستی ئەمە جێگەی مەترسیەکی گەورەیە کە بێ ئاگایی حکومەت و لایەنی پەیوەندی دار دەردەخات کە بەهیچ جۆریک هۆشیاری ئەو بابەتە نین .

تێبینی: ئەوەی کە لەم داتایە ئاماژەی پێدراوە پشتبەستوە بە پێشکەوتوترین تەکنیک و تەکنەلۆجیای بەکار هاتو بۆ دەستنیشان کردنی گازی میسان ، بۆیە هەلەی تیدانیە و تەنها ئەوەیە کە پشت بەستوە بە داتای یەک رۆژ بۆیە من پێم وایە ئەو رێژە بەرزە دەکریت لەگەل جولەی هەواو بگوازریتەوە بۆ ناو شار . بە واتایەکی دی ئەگەر داتایەکی دیکە بەکارهاتبا لە دوای ئەو رێکەوتە دەکری ئەو رێژە بەرزە لەسەر شاری هەولێر تۆمارکرابا . بێگومان بە پیی ئاراستەو خێرایی با.

زیاتر