پەنجەکان یەکتر دەبڕنەوە، ئاشتەوایی گۆڕان کێ لەباری برد

ڕۆڤان سەروەت

ئەندامی لیژنەی ئاشتەوایی بزوتنەوەی گۆڕان
  03/11/2023  |    875 جار خوێندراوەتەوە

بزوتنەوەی گۆڕان بە لە دایک بوونێکی قەیسەری ھاتە دنیاوە ، کۆڵەکەیەک توانی ھەموو تواناکان کۆبکاتەوە کاک نەوشیروان بوو ، لەدوای کۆچی کاک نەوشیروان گۆڕان پاشخانێکێ بەھێزتری مەعنەوی بەجێھێشت .. بەڵام ھەڵەی جەوھەری و پلان و پلاری تەکتیکی و پەلەپرۆزۆی میراتگرانی کاک نەوشیروان  وردە ورد گڵۆڵەی گۆڕانی خستە لێژی.
لەدوای ھەشت مانگ لە پرۆسەی ئاشتەوایی لە نێوخۆی بزوتنەوەیەک کە ڕابەری شەقام و دەنگی دلێری ھەقبێژان . بۆ گەشتە کۆتایی؟

گۆڕان لە دوای کۆمەڵێک شکستی یەک لە دوای یەکێک کە ھۆکارەکانی زانراو بوون و بەڵام چارەسەرەکانی کاتی و نامەدروس بوون گەشتە ئەوەی کە لەدوا ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق نەیتوانی کورسی پەرلەمانی بەدەست بێنێ ..
لە دوای ساڵێک چوار مانگ گۆڕان دەرگای ئاشتەوایی کردەوە و بانگەوازی بەڕووی ھەموو ناڕازییەکان کردەوە و ئەمەش مۆدێلکی نوێی سیاسی بوو .  ھەر زوو دلسۆزان و ھەقبێژان لە کارەکتەرە ناڕازییەکان ھاتنەوە سەر ھێڵی گفتگۆ و نامەنوسین ،  وەڵام و وەڵامدانەوە.

ھەشت مانگ بەدیار ئاشتیەوە .

دەیان کۆبوونەوە و سەردان و بینینی ھاوڕێ ناڕازییەکان ،  ئاڵنگارییەکان و تێپەڕاندنیان ھێندە کارێکی ئاسان نەبوو .  بەڵام  ئەوانەی کارکتەری بڕیار و ھەژموونی سیاسی و دەسەڵاتیان لەناوگۆڕانە ئەو ھەوڵەشیان لەبارد برد .
کێشەی گرد و  موڵک و ماڵی بزوتنەوەکە و دەستێوەردان و تەوریسی سیاسی کە پێش ھەموو کەسێک پێچەوانەی بیر و تێزی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا بوو ، رێگرێکی بەردەوامی بەرەو پێشچونەکان بوون .
سەرۆکی تیمی حکومەت و ھەژموونی بەسەر بزوتنەوەکە لە رووی سیاسی و دارایی و پشتیوانی لە لە بیر کردنەوەی کورەکانی کاک نەوشیروان رێگرێکی سەخت تری بەردەم پرۆسەکە و شکست پێ ھێنانی بوو.
دەستێوەردانی پارتی بە جۆرێک و یەکێتی بەجۆرێک لەم پرۆسەیە بە بەرژەوندی ئەو دوو تەوژمەی سەرەوە  ھۆکارێکی لاوەکی تر بوون بۆئەوەی ئەم پرۆسەیە لەبار ببرێت. 
درەنجام ناڕازییەکانیش  بەشێکیان بە پرۆژە و کاری نوێ بۆ داھاتوو بەردەوام بوون و بە ھێڵێکیش لە گەڵ گۆڕان درێژەیان پێدا . 
حەڤدە خاڵی عوسمانی حاجی محمود و ھاورێکانی دواتر بە ھەشت خاڵ و دواتر بە چوار  و کۆتاییەکەی بە دوو خاڵ ھەشت مانگ دانوستان ، زۆریان بەخشی و نەیان ھێشت ھیچیان پێ بدەین  ، کۆتایی بە پرۆسەکە ھات . 
بۆ کۆتا جار پەنجەکان یەکتر دەبڕنەوە !!!!
 ڕۆڤان سەروەت
ئەندامی لیژنەی ئاشتەوایی بزوتنەوەی گۆڕان

 
زیاتر