سەرکردەتێرو..میللەت برسی!؟

  14/01/2024  |    606 جار خوێندراوەتەوە
ئێمە  تێکەیشتین نەک لەناوکورد لەڕۆژھەڵاتی ناوین شۆڕش وبەرخۆدان چوزانم ئەم وشانە دواجار بازرگان و سەرمایەدارو خانەدان سیاسی ھەڵتۆقیو دێننە ناوەوە، ھەرگیزھیج میللەتێک بەرقەھرو غەزەب و فاشیلی ناکەوێت ،ئەوە تاکەکانیەتی کەناتوانن مرۆڤ بن و کەمێک وەھۆش خۆیان بێنەوە بەرگی کۆیلایەتی فڕێ بدەن.

ئێستاشی لەسەر بێت ئێمە بۆچی لەوپەڕی ئیسلامی تائەمسەری عەلمانیەک شک نابەین ناڵێین ژیانی چۆنە ؟چونکە حەدمان نیە کوفری وا بکەین، چەندساتێک لەژیانیان ببەخشنە میللەتە فریوخواردووەکەیان کە بەردەوام وادەزانن ئەم شەیتانانە فریاد ڕەسن.

کابرا دینییە خەڵک ھان دەدات بچێت بەگژ کوفرو ئیلاحادا و مناڵی خەڵک بەدوو فتوا ئەنێرێت بۆ بەھەشت، بەڵام خۆی و مناڵەکانی لەسەریان نییە ئەوخێرەیان وەدەست کەوێت، بەردەوام بەدوای خۆشی لەزەتی دونیاوەن بۆ خانەوادەکانیان، باشە من ناھەقیان ناگرم ئەمە تەمەنێکە لەگەڵ مرۆڤایەتی خەڵک بەکوشت ئەدرێ و میللەت برسی ئەکرێ خۆیان و ماڵ و مناڵیان لەباشترین ژیاندان بۆچی ڕەعیەت ئەوەندە ساویلکەیە بیرێک ناکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە برای عەلمانی  کەخەباتی بۆچینی پرۆلیتار کرد و بڕیاری دا ژیانی باشتر لەژێر دەستەیی بۆ خەڵک بێنێتە بوون، کەچی خاوەن دیوەخان و شێخ و دەرەبەگی لەفۆرمێکێ جیادا ھێنایەوە .

کۆمەڵگە بەتەواوەتی تێکەڵ بووە، تۆناتوانیت ئیدارەی شارێک بدەیت چۆن دەتوانی سەرپەرشتی دەوڵەتێک بکەیت، تۆکە دۆسیەت پیسە چۆن دێیت باسی ئاکارو ئەخلاق دەکەیت، تۆخۆت بە دەست ماچکردن و پاڕانەوە چویتەتە پێش بۆئێستا خۆتت لێ بۆتە فریشتەو گاڵتە بەکەسانێک دەکەیت ھەمان میتۆدی تۆ پەیڕەو دەکەن تابگەنە ئاستی تۆ.من دەڵێم دوو شت گرنکە بۆ مرۆڤ ئەخلاق حورمەت.

ناکرێت لەشکرێک لە سکەڕۆەچاوبرسی و چاوچنۆکت دابەستە کردبێت لەسەر حسابی میللەتی داماو،بشتەوێ خەڵک ئامین بۆدوعاکانت بکەن،ئەمە مەھزەلەیە یان دەڕوخێ یاخود زیاتر ئەم دەموچاوانە عەرەب وتەنی منبوز دەبن،مرۆڤ دەبێت ژیانێکی شایستە بۆخۆی دروست بکات سەرشۆڕی لەکەدار بونی کەرامەتی مرۆڤی بەدواوەیە.

چۆن دەبێت سەرکردە تێرو میللەت لەبرسا مردوو بێت، ئەمەبوو کوردایەتی و مەردایەتی و نیشتیمان پەروەری و ئیسلامەتی، بزانم کەسێک پێم بڵێ شۆڕش و سیاسەت یانی بەشێک فیرعەون ئاسابژین بەشی زۆرینە لەبرسا مردوو بێت. چاکتان کرد و باشتان فێرکردین کەئێمە بەردەوام پرسیار یاخود گومانمان لەم دەستەواژانە بێت کوردایەتی و نیشتیمان پەروەری و ھەوڵدان ...ھتد.

لەدونیادا نیە تۆفەلسەفەی شۆڕشت لەئەنجامی ئەوەبێت خەڵکەکەت برسی  بێت بەڵام سەرکردەکانت تێر،بەڵام لەفەلسەفەی کوردا ئەمە سەد لەسەد جێبەجێکراوە،کوردایەتی و دینداریتان باش.
زیاتر