حەج و عومرەی عێراق: خاوەنی چەند کۆمپانیایەک دەستگیرکران لەسەر بانگەشەکردن بۆ حەجی بازرگانی

  2024-04-26  | 
دۆسیە:  سعودییە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، خاوەنی چەند کۆمپانیایەک بە تۆمەتی بانگەشەکردن و ریکلامکردن بۆ حەجی بازرگانی دەستگیرکراون.

حەسەن فەھد، وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، چەند کۆمپانیایەکی حەج و عەمرە فێڵیان لە هاوڵاتییان کردووە و بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ڤیزایان دابین دەکەن بۆ سعودیە و دەتوانن فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن لە ژێر ناوی حەجی بازرگانی و ئەو کۆمپانیایانە مۆڵەتی کارکردنیان نییە و رێکاری یاسایی لە دژیان گیراوەتەبەر و دەستگیرکراون.

دەشڵێت، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە ھەماھەنگی ھەیە بۆ دانانی سنورێک بۆ ئەو کۆمپانیا و نوسینگانەی ھاووڵاتیان ھەڵدەخەڵەتێنن و بانگەشەی پێدانی ڤیزا دەکەن بەرامبەر بە بڕێکی زۆر لە پارە. 

وتیشی، ڤیزای حەج بۆ ھاووڵاتیان لەلایەن دەستەکەوە دەدرێت و ھیچ کۆمپانیایەک و نوسینگەیەک ڤیزا دابین بکات. 




ڕیکلام