سودانی سەردانی سعودییە دەكات

  2024-04-26  | 
دۆسیە:  سعودییە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی سعودییە بكات.

سەردانەكەی سوودانی بۆ سعوودییە لەسەر  بانگهێشتنامەی فەرمی محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعوودییە دێت بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە كۆتایی ئەم مانگەدا.

كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە ریازی پایتەخت لەنێوان 28-29ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت و تێیدا سەركردەكانی جیهان تاوتوێی بابەت و كێشە جیهانییەكان و هەروەها هەماهەنگی نێودەوڵەتی لە بوارەكانی ئابووری و گەشەپێدان دەكەن.

 
 


ڕیکلام