قوباد تاڵەبانی: بە توندی ھێرشە درۆنییەکەیی سەر کێڵگەی کۆرمۆر ئیدانە دەکەم

  2024-04-26  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی ھێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، داوا لە ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێم دەکەم ڕێکاری جددی بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە ھێرشانە.

دەقی راگەیەنراوەکە... 

بە توندی ئەو ھێرشە درۆنییەی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەم و خەمبار بووم بەگیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کارمەندێک لەئاکامی ھێرشەکەدا. 

 داوا لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێم دەکەم، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد دەست پێ بکەن و ڕێکاری جدی  بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ھێرشانە کەتیایدا ھاوڵاتیانی مەدەنی دەبنە قوربانی  و خەڵکی کوردستان بەگشتی زیانمەندی سەرەکی دەبن.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران


ڕیکلام