تەندروستی هەرێم: ئەمڕۆ 334 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون

  2020-08-02  | 
هەولێر
سەنتەرێکی چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٣٤ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و نۆ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردووا ٣٣٤ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو ماوەیەدا نۆ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە دوو کەسیان لە هەولێر، چوار کەس لە سلێمانی و سێ کەسی دیکەش لە دهۆک بوون.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

 ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ    COVID19                         ژمارە (١٥٩)

١-کەرەنتین:  (٧٣ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

٨٥٦ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١٦ شوێنی جیاواز (١١٢ سلێمانی)، (٧٤٤ دهۆك).

٢- پشکنین:  (٢٩٢٨ پشکنینی نوێ)

(١٢٨٢ هەولێر)، (٣١١ سلێمانی، ٧١ گەرمیان)، (١٢٦٤ دهۆك)

٣- تووشبوو:  (٣٣٤ تووشبووی نوێ)

٢٠٧ هەولێر

٣٣ سلێمانی، ١٧ گەرمیان

٧٧ دهۆك

٤-چاکبوون:  (١٢٢ چاکبوون)

٧٧ هەولێر

  ٢٦ گەرمیان

  ٩ دهۆك

١٠ هەڵەبجە

٥-مردن:  (٩ مردن)

٢ هەولێر

٤ سلێمانی

٣ دهۆك

ئاماری گشتی :

کەڕەنتین ٢١١٥٧ هاوڵاتی (٢٠٣٠١ دەرچوو)

پشکنین ٢٠٧٩٤٤ (٨٨٣٣٢ هەولێر، ٦٦٣٥٥ سلێمانی، ٥١٢٥٥ دهۆك، ٢٠٠٢ هەلەبجە)

تووشبوون ١٤٤٦٨ (٤٧٣٧ هەولێر، ٨٥٩٨ سلێمانی، ٦٥٨ دهۆك، ٤٧٥ هەڵەبجە)

چاکبوون ٩٢٩٩ (٣٠٩٧ هەولێر، ٥٤١١ سلێمانی، ٣٧١ دهۆك،  ٤٢٠ هەڵەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٦٠٩ (١٥٠٩ هەولێر، ٢٧٩٦ سلێمانی، ٢٨٤ دهۆك،  ٤٧ هەڵەبجە)

مردن ٥٦٠  (١٣١ هەولێر، ٤١٨ سلێمانی ، ٣ دهۆك، ٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 

 وەزارەتی تەندروستی         

حکومەتی هەرێمی کوردستان    

٢ی ئاب ٢٠٢٠




ڕیکلام