كارمەندانی نەخۆشخانەی رزگاری گردبوونەوە

  2020-08-10  | 
گردبوونەوەی بەشێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەی رزگاری
فۆتۆ: ئەیوب ساڵح
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەشێك لە كارمەندانی نەخۆشخانەی ڕزگاری دژی وەرنەگرتنی پارەی پاداشت گردبوونەوە دەڵێن ئەگەر یەكسانی بۆ دابەشكردنەكەنەگەڕێندرێتەوە ئەگەر هەیە بایكۆتی دەوام لە نەخۆشخانەكە بكەن.

بەشێك لە كارمەندانی نەخۆشخانەی رزگاری لەبەردەم نەخۆشخانەكە گردبوونەوە و داوایانكرد ئەو پاداشتەی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ كارمەندانی نەخۆشخانەكە تەرخانكراوە سەرجەمیان بگرێتەوە نەك جیاوازی بكرێت لە نێوانیاندا. 

ئەو كارمەندانە ئاماژە بەوەش دەكەن ئەوان بەركەوتنی راستەوخۆیان هەبووە لەگەڵ تووشبووانی كۆرۆنا، بەڵام لە دابەشكردنی پارەكەدا نایەكسانی كراوە و ئیدارەی نەخۆشخانەكە هیچ پێوەرێكی دیاریكراویان نەبووە بۆ دابەشكردنی پارەكە. 

ئەو كارمەندانە رایانگەیاند ئەگەر تەندروستی شارەكە بە دەمداواكاریەكەیانەوە نەیەت ئەگەری بایكۆتكردنی دەوام لە نەخۆشخانەكە هەیە، تا ئەو كاتەی پارەكە بەشێوەیەكی یەكسان دابەشدەكرێت. 

پێشتر بڵاوكرایەوە سەرۆكی حكومەت بڕی 50 هەزار دۆلاری وەك پاداشت بۆ كارمەندانی نەخۆشخانەی رزگاری تەرخانكردووە و لە نێو كارمەندانی نەخۆشخانەكەدا دراوەتە تەنها 100 كارمەند و ئەوەش ناڕەزایی لێكەوتووەتەوە.