لە عێراق 1808 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 67 کەسیش گیانیان لەدەستداوە

  2020-06-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1808 كەسی دیكە تووشی فایرۆسی كۆرۆنا بوون و 67 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە .

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە زۆربەی تووشبووەكان لە شار بەغدایە كە 452 كەیسی نوێی تیا تۆمار كراوە لەو دوای ئەویش پارێزگای  سلێمانیە كە 257 كەسی تیا تۆمار كراوە .

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 850 كەس فایرۆسەكەیان پەراندووە و چاكبوونەتەوە .

تا ئێستا لە عێراق 32هەزار و 627 كەس تووشی فایرۆسەكە بوون و لەوژمارەیەش 14 هەزار و 785 كەس چاكبوونەتەوە و 16 هەزار و 724 كەسیش چارەسەریان بۆ دەكرێت لە نەخۆشخانەكاندا .

لەوەتەی پەتای كۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە 1167 كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام