سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، رۆژى دووشەممە پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە و بانگهێشتى سەرجەم پەرلەمانتارانیش کراوە ئامادەى کۆبوونەوەکەبن.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، لە رۆژى دووشەممە پەرلەمانى کوردستان دانیشتنی ژماره 5ی ئاساییی خولی به‌هاره ئەنجامدەدات، داواش لە پەرلەمانتارانکراوە بەشدارى کۆبوونەوەکە بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەرنامەى کارى کۆبوونەوەکە بریتییە لە ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌بڕیاری پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی 82ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی 97،96،93،91،90 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان .
بە شێکى دیکەى کارنامەى کۆبوونەوەکە تایبەتە بە درێژكردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان، به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م له‌مادده‌ى 7ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان .