نەتەنیاهۆ: ئیسرائیل و ئیمارات ڕێكەوتنێكیان ئیمزاكرد بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا

  2020-06-27  | 
دۆسیە:  کۆرۆنا
 تۆڕی هەواڵی ژیان


بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكرایكرد، وڵاتەكەی هاوبەشیەكی نوێی هەیە لەگەڵا ئیماراتی عەرەبیدا بۆ هاریكاری لە قەلاچۆكردنی فایرۆسی كۆرۆنادا .

نەتەنیاهۆ ئەو هەنگاوەی بە نوێترین هەوڵەكانی ئیسرائیل لە قەڵەمدا بۆ بنیاتنانی پەیوەندی بەهێزلەگەڵا وڵاتانی عەرەبیدا .

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكرایكرد، ئەگەری كاركردنی پێگەوەیی بۆ دژایەتیكردنی كۆرۆنا، دەكرێت لە بەرژەوەندی هەموو ناوچەكە بێت .

نەتەنیاهۆ وتی "ئەم هەنگاوانە هەی ئەوە دەرەخسێنێت كە دەرگای هاوكاریی ئەوتۆ بكرێتەوە كە پیِشتر تاقیمان نەكردووەتەوە لەگەڵ دەوڵەتانی دیاریكراودا "

ڕێككەوتن و هاوكارییەكەشی لەگەڵا ئیمارات بە "هەڵگەڕانەوەیەكی دیپلۆماتی" لەقەڵەمدا بۆ پەیوەندیەكانی هەردوو وڵات .

نەتەنیاهۆ جەختیشیكردەوە، لەڕێگەی ئەو هاوبەشی ڕێككەوتنەوە، لەمەودوا هەردوو وەزارەتی تەندروستی ئیمارات و ئیسرائیل دەتوانن پسپۆڕی و جێبەجێكردنی پرۆژەكانی یەكتر ئاڵۆگۆڕ بكەن لە بواری توێژینەوە تا دەگات بە پەتای كۆرۆنا .

لەگەڵا ئەو بایەخپێدانە گەورەیەی كە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل باسی لێوەكرد، بەڵام ئیماراتی عەرەبی رایگەیاند، ڕێكەوتن و هاریكارییەكە دوو كۆمپانیای تایبەتی ئیماراتی لەگەڵ دوو كۆمپانیای ئیسرائیلی لە بواری تەكتەلۆژیانی قەلاچۆكردنی فایرۆسی كۆرۆنا ئیمزایانكردووە .