وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق: ئۆپراسیۆنەكەی بەغدا بە تەواوی عێراقیە بۆ پاراستنی شكۆ بوو

  2020-06-28  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند ئۆپراسیۆنەكەی سەر حزبوڵای عێراق بە تەواوی عێراقی بووە و رەتیدەكاتەوە هیچ كەسێكی دیكە ئاگاداری ئەو هێرشە بوو بێت.

ئەحمەد مەلا تەڵال، وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رایگەیاند "ئۆپراسیۆنەكەی دۆرە، ئۆپراسیۆنێكی دەستپێشخەری بوو، بە ئامانجی پاراستنی شكۆی دەوڵەت، ئەو ئۆپراسیۆنە لە رووی پلاندانان و جێبەجێكردن و سەرپەرشتیكردنەوە لە ئەلفەوە تا یا عێراقییە".
ئەو قسەیەش لە كاردانەوەی ئەوە هات هەریەكە لە نوری مالیكی و قەیس خەزعەلی، وتەبێژی حزبوڵای عێراق دژی ئەو هێرشانە وەستانەوە و ئاماژەیان بە بوونی دەستی ئەمریكا كرد لەپشت ئەو هێرشەوە.
مەلا تەڵال لەو بارەیەوە لە تویتێكدا رەتیدەكاتەوە ئەو قسانە راست بن و دەڵێت "هەر قسەیەك سەبارەت بەوە دەوروژێندرێ درۆیە و بەهیچ شێوەیەك راست نییە".
رۆژی هەینی26ی حوزەیران هێزێكی دەزگای دژە تیرۆری عێراقی دەستیان ئۆپراسیۆنێك لە دژی چەكدارانی حزبوڵای عێراق لە باشووری بەغدا كرد وتیایدا دەستیان بەسەر چەند سەكۆیەكی مووشەك هاویشتندا گرت و 14 چەكداریشیان دەستگیركرد.


ڕیکلام