ژووری ئۆپراسیۆنی هەولێر ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد و رایگەیاند، لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە تاوەکوو کاتژمێر 12ی شەوی ٤ی٧ی٢٠٢٠، قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت لە تەواوی سنوری پارێزگای هەولێر بە سەرجەم قەزا و ناحیەکانییەوە.
پوخته‌یەک لە بڕیاره‌كانی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر:
یه‌كه‌م: له كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە كار به‌م بڕیارانه ده‌كرێت تا كاتژمێر 12ی شه‌وی 4ی ته‌مموز.
دووه‌م: له كاتژمێر 6ی به‌یانی تا 12ی شه‌و، هه‌موو جۆره هاتووچۆیه‌ك له سنووری پارێزگای هه‌ولێر قه‌ده‌غه‌یه.
سێیه‌م: له رۆژانی قه‌ده‌غه‌دا هه‌ندێك شوێن كراوه ده‌بن، له‌وانه:
* نانه‌واخانه‌كان، ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان، دوكانی سه‌وزه و میوه‌فرۆشی، عه‌لوه، ئۆتۆمبێلی دابینكردنی كه‌لوپه‌لی ماركێته‌كان، ئۆتۆمبێلی گه‌یاندنی ده‌رمان، ده‌رمانخانه‌ی ئێشكگر، ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان، كۆمپانیای په‌یوه‌ندی، تانكه‌ری گازی مۆلیده، كۆمپانیای خۆراك.
چواره‌م: له كاتژمێر 12ی شه‌و تا کاتژمێر 6ی به‌یانی هەموو رۆژێک، كارمه‌ندانی ڤێته‌رنه‌ری، قه‌سباخانه‌كان، ده‌واجن، جوتیار و هه‌نگه‌وانان، ده‌ڕاسه، گواستنه‌وه ئاژه‌ڵ، بۆیان هه‌یه هاتووچۆ بكه‌ن.
پێنجه‌م: تا 4ی ته‌مموز هیچ جۆرە هاتووچۆکردنێک له نێوان هه‌ولێر و پارێزگاكان نابێت، كه‌س خۆی له رێگه نه‌دات.
شه‌شه‌م: له كاتی دابه‌شكردنی مووچه به گوێره‌ی میكانیزمی وه‌زاره‌ته‌كان مووچه وه‌رده‌گیرێت.
حه‌وته‌م: راگه‌یاندنكار ته‌نیا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌توانێت رووماڵ بكات و له پارێزگای دیكه‌وه رێگه‌ی هاتنیان بۆ هه‌ولێر پێ‌نادرێت.