دوو ئەفسەر لەکاتی وەرگرتنی سەرانەدا دەستگیرکران

  2023-01-04  | 
دۆسیە:  گەندەڵی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە كاتی سەرانەسەندن لە هاوڵاتییەك، دوو ئەفسەر كە یەكێكیان بەڕێوەبەری بنكەیەكی پۆلیسە دەستگیركران و رادەستی دادگا كران

دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند، دوو ئەفسەر بە پلەی عەقید و نەقیب سەرانەیان لە هاوڵاتییەك وەرگرتووە و لە كاتی وەرگرتنی پارەكەدا دەستگیركراون. 

بەپێی راگەیەندراوی دەستەی دەستپاكی عێراق، ئەو دوو ئەفسەرە لە بەرامبەر راپەڕاندنی ئەركی ئاسایی خۆیاندا، هاوڵاتییەكیان ناچاركردووە سەرانەیان پێبدات.

 دەستەی دەستپاكی ئاشكرایكردووە، عەقیدەكە بەڕێوەبەری بنكەیەكی پۆلیسە لە دیوانییە و نەقیبەكە ئەفسەری لێكۆڵینەوەیە لە هەمان بنكە، هاوڵاتییەكە سكاڵای تۆماركردووە بەوەی ئەو دوو ئەفسەرە داوای سەرانەی لێدەكەن، دوای چاودێریكردن، لە چێشتخانەیەك لە كاتی وەرگرتنی سەرانەدا دەستگیركراون.


ڕیکلام