بەهۆی ساخنەبوونەوەی بەرهەمەكانیان جوتیارانی هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

  2020-07-06  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ بەشێك لە كاسبكاران و جوتیارانی سنوری هەولێر رێگای هەولێر بۆ موسڵیان گرت بەهۆی ئەوەی بەرهەمەكانیان ساخنابێتەوە.

ئەمڕۆ بەشێك لە كاسبكاران و جوتیارانی سنوری هەولێر رێگای هەولێر بۆ موسڵیان گرت بەهۆی ئەوەی بەرهەمەكانیان ساخنابێتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ جوتیارانی هەولێر و كاسبكارانی عەلوەی هەولێر بەهۆی ساخنەبوونەوەی بەرهەمەكانیان ناڕەزایەتیان دەربڕی و داوایان كرد حكومەت هەرچی زووە بازاڕ بۆ بەرهەمەكانیان بدۆزێتەوە. 
بەشێك لەو جوتیارانە داوایاندەكرد حكومەت رێگای ناوەڕاست و خواری و بەغداد بكاتەوە بۆ ئەوەی بەرهەمەكانیان رەوانەی ئەو ناوچانە بكەن  لەوە زیاتر فڕێ نەدرێتە سەر شەقامەكان.  
لە ماوەی رابردوو بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمەكانیان بۆ چەندین جار جوتیارانی هەولێر ناڕەزایی دەردەبڕن بەهۆی ساخنەبوونەوەی بەرهەمەكانیان بەشێك لە ناڕەزایەتیەكانیشیان بە ڕشتن و فڕێدانی بەرهەمەكانیانە لەسەر شەقامەكان. 


ڕیکلام