"کەس هەیە بە پێڵاوی لاستیکەوە هاتەوە کوردستان ئێستا کارگەی هەیە لە ئەڵمانیا"

  2023-01-07  | 
دۆسیە:  گەندەڵی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەلا بەختیار: کەسی وا دەناسم هاتۆتە کوردستان پارەی دەبەیەک ئاوی پێ نەبووە، ئێستا لەدوبەی ڤێلای کڕیوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیەکانی یەکێتی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە سیمینارێکی تایبەت بەئابوری کوردستان سازکرابوو لە سلێمانی ڕایگەیاند ئەوەی کوردستان پێی دەناڵێنێت گەندەڵییە و ئێستا ئابوری هەرێمی کوردستان لە تەداخولی حزب تێپەڕیوە، بەڵکو چینی چەتە لە کوردستان دروست بووە، نزیکەی سێ سەد ملیۆنەر لەناو یەکێتی و پارتی و گۆڕاندا هەن کە فڕیان بە ئابوریشەوە نیە. 

مەلا بەختیار، ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیەکانی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا، کەسی وا دەزانم کە هاتۆتەوە بۆ کوردستان پارەی دەبەیەک ئاوی پێ نەبوە، ئێستا لەدوبەی ڤیلای کڕیوە بە پێنج ملیۆن دۆلار.

هەروەها ووتی، کەس هەیە بە پێڵاوی لاستیکەوە هاتەوە کوردستان ئێستا کارگەی هەیە لە ئەڵمانیا، بۆیە
ئەگەر ئەو هەموو دزە هەبێت چۆن ئابوریی کوردستان پێشدەکەوێت.


ڕیکلام