وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: رێگە بە هاوردەکردنی هێلکە لە هەرێمی کوردستانەوە دەدرێت

  2023-01-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا رێگە بە هاوردەکردنی هێلکە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی عێراق بدرێت.

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاریانداوە بە رێگەدان بە هاوردەکردنی هێلکە لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی عێراق و بەپێچەوانەشەوە. 

ئەوەش خراوەتەروو کە، ئەو بڕیارە بۆ "رووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی هێلکەیە لە بازاڕەکانی ناوخۆدا." 

ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کە دوێنێ نرخی هێلکە لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەو و نرخی چوار هێلکە لە بازاڕەکانی هەرێم بوو بە ھەزار دینار، لە بازاڕەکانی عێراقیش نرخی تەبەقێک هێلکە بۆ سەروو 8 هەزار و 500 بەرزبووەتەوە. 


ڕیکلام