هیشام هاشمی پسپۆڕی بواری ئەمنیی عێراقی لە بەغدا تیرۆر كرا

  2020-07-06  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، ئەمرۆِ ژمارەیەك چەكدار تەقەیان لە هیشام هاشمی پسپۆڕی ئەمنی عێراق كردووە تیرۆریان كردووە .

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، گروپێكی چەكدا كە دوو ئۆتۆمبێلیان پێوە لە ناوچەی زەیوینەی خۆرهەڵاتی بەغدا دەستدرێژی گولـلەیان لەو پسپۆڕە ئەمنییە كردووە كوشتوویانە .

ئاماژەیان بەوەشكردووە، هاشمی دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە .

هیشام هاشمی لە دایكبوونی ساڵی 1973ی بەغدایە و مێژوونووس و پسپۆڕە لە كاروباری گروپە چەكدارە توندڕەوەكان و لەم ماوەیەی ڕابردوودا قسەی زۆری دەكرد لەسەر گروپ و میلشیا چەكدارەكانی ناوخۆیی عێراق و كاریگەریی ئەو گروپانە لەسەردۆخی ئەمنی عێراق بە گشتی .

 لە ساڵی 1997وە خۆی تەرخانكردووە بۆ تویّژینەوە لەسەر گروپە ئیسلامییە توندڕەوەكانی ناوخۆیی عێراق .

خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە ئابوری و لەسەردەمی دەسەڵاتی سەدام حسین زیندانیكراوە لە ساڵی 2002 ئازادكراوە .

لە ساڵی 2003 ڕویكردووەتە بواری میدیا و بەشداری نووسی ڕاپۆرتی كردووە بۆ كەناڵە تەلەفزیۆنیە بیانیەكان .

لە لایەن گروپە ئیسلامییە توندڕەوەكانی ناوخۆیی عێراقەوە وەك داعش و قاعیدە و لقەكانیان بە هەڵگەڕاوە لە دین ناوبراوە و چەندین سزای جیاجیان بۆ دەركردووە .

یەكێك بووە لەو پسۆڕە ئەمنییانەی كە وردەكاری زۆری لەسەر ڕێكخراوی داعش لە عێراق و سوریا و سەركردەكانیان ئاشكرا كردووە.
چەند كتێبێكیشی لەسەر ئەو گروپانە نووسیوە لەوانە (جیهانی داعش، كورتەیەك لە مێژووی قاعیدە لە عێراق، ڕێكخراوی داعش لە ناوەوە)جگە لە 500 وتارو لێكۆڵینەوەی جیاجیا بە عەرەبی و ئینگلیزی لەسەر گروپە توندڕەوەكان
.

 




ڕیکلام