بەهۆی بومەلەرزەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان سێ کەس گیانیان لەدەستدا

  2023-01-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بومەلەرزەیەك ناوچەكانی باكووری رۆژئاوای ئێرانی گرتەوە و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا و 447ی دیكە برینداربوون

بومەلەرزەكە بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر شاری خوی و ناوچەكانی دەوروبەری سەر بە پارێزگای ئازربایجانی غەربی لە باكووری رۆژئاوای ئێران گرتەوە.

بومەلەرزەكە زیانی بە ماڵ و باڵەخانە نیشتەجێبوون و گشتییەكان گەیاند، بەتایبەت بە دەوروبەری شارەكە و گوندەكان.

بەپێی ناوەندی تۆماری بومەلەرزەی سەر بە زانكۆی تاران بومەلەرزەكە كاتژمێر 9:44ی ئێوارەی شەممە بە كاتی ناوخۆیی ئەو وڵاتە لە قوڵایی حەوت كیلۆمەتری رووی زەوی روویداوە.


ڕیکلام