وەزارەتی پەروەردە سەردانكردنی بەرپرسانی بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە قەدەغە كرد

  2020-07-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی پەروەردە سەردانكردنی بەرپرسیانی ئیداری و پەروەردەی بۆ ناو هۆڵی تاقیكردنەوەی قۆناغی 12ی ئامادەیی قەدەغە كرد و مامۆستایانیش بۆیان نییە مۆبایل بەرنە هۆڵەكانی خوێندنەوە.

لە فەرمانێكی وەزاریدا، ئالان حەمە سەعید، رایگەیاند بۆ ئەوەی كەشێكی ئارام بۆ تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی برەخسێت سەردانیكردنی سەرجەم بەرپرسانی ئیداری و پەروەردەیی لە سەرجەم ئاستەكاندا بۆ ناوهۆڵەكانی تاقیكردنەوە قەدەغە دەكرێت. 
وەزری پەروەردە هەر لەو فەرمانەدا راشیدەگەیەنێت بۆ هیچ مامۆستایەكی چاودێر نیە مۆبایل بەرێتە هۆڵەكانی تاقیكردنەوە بەڵكو دەبێت لە ئیدارەی هۆڵی تاقیكردنەوەكە دابنرێت. 
ئەوەشی راگەیاندووە بەهیچ جۆرێك رێ بە میدیاكان نادرێت بچنە ۆهڵەكانی تاقیكردنەوەوە، تەنها دەتوانن لێدوانی میدیایی لە بەرێوەبەری هۆڵەكانی تاقیكردنەوە وەربگرن. 





ڕیکلام