كاتی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرا

  2023-02-02  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی رایگەیاند هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و یەكەم شوێنیش وەزارەتی دارایی مووچە وەردەگرێت.

لەو بارەیەوە د. جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە 2023/2/2 رایگەیاند: بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی كانونی دووەمی ساڵی 2023 پارەی پێویست بۆ مووچە بەردەستە و حكومەت ئامادەكاری تەواوی كردووە.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم راشیگەیاندووە: وەزارەتی دارایی وەك مانگەكانی پێشوو كاتی دابەشكردنی مووچە رادەگەیەنێت و دابەشكردنی مووچەش بەردەوام دەبێت.

هەر لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی رایگەیاندووە: لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك دەكرێت و یەكەم شوێنیش وەزارەتی دارایی مووچە وەردەگرێت 


ڕیکلام