دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی وەزیرى پێشووى دارایی عیراقدا دەگیرێت

  2023-03-06  | 
دۆسیە:  گەندەڵی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە بڕیارى دادگا دەست بەسەر ماڵ و موڵکی هەریەک لە وەزیرى پێشووى دارایی و بەڕێوەبەرى پێشووى نووسینگەى سەرۆک وەزیرانی عێراقدا گیرا.

بەگوێرەى نووسراوێکى دادگای دووەمى کەرخ، دەست بەسەر موڵک و ماڵى گواستراوە و نەگواستراوەى چوار کەسدا گیراوە، کە عەلى عەللاوى، وەزیرى پێشووى دارایی و رائید جوحى، بەڕێوەبەرى پێشووى نووسینگەى سەرۆک وەزیران دووان لەو بەرپرسانەن، کە ئەو بڕیارەیان بۆ دەرکراوە.

"لە نووسراوەکەدا داواکراوە زانیارى بدرێت لەبارەى قەبارەى ئەو موڵک و ماڵانەى بەرپرسەکان، بەبێ ئەوەى هۆکارى بڕیارەکە ئاشکرا بکرێت".

هاوکات، باسم خەشان، ئەندامى لیژنەى دەستپاکی پەرلەمانى عێراق بە رووداوى راگەیاندووە، "ئەو بڕیارەى دادگا بەهۆى دۆسیەى دزیى سەدەوەیە، کە بردنى پارەى سپاردەى دارایی دەستەى گشتیى باج بوو لە بانکى رافیدەین."


ڕیکلام