منداڵێکی کورد کەوتە بیرێکەوە و گیانی لەدەستدا

  2023-04-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان کەوتە ناو بیرێکەوە و دوای ١١ سەعات هەوڵەکانی رزگارکردنی شکستیان هێنا و گیانی لەدەستدا.

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، منداڵەکە ناوی ساڵح عەبدۆیە و تەمەنی هەشت ساڵە، رۆژی شەممە لە گوندی دیهابان لە رۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ کەوتە ناو بیرێک بە قوڵی ١٢٠ مەتر و لە قوڵایی ٤٠ بۆ ٥٠ مەتری بیرەکەدا گیری خوارد.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، منداڵەکە بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە دووچاری رەوشێکی سەختی تەندروستی بووەتەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە و دوای ١١ سەعات لە هەوڵی تیمەکان، تەرمەکەی لە بیرەکە دەرهێندراوە.


ڕیکلام