وەزارەتی پەروەردە پەنجەمۆری خوێندكارانی 12ی ئامادەیی لابرد

  2020-07-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی پەروەردە بۆ پاراستنی خوێندكاران لە كۆرۆنا بڕیاریدا پەنجەمۆری خوێندكاران لەسەر پەڕەی سۆما لابەرێت.

لە نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە واژۆی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی بەسەرەوەیە، رایدەگەیەنێت: بەمەبەستی سەلامەتی قوتابیان و خوێندكاران، بڕیارماندا بۆ تاقیكردنەوە گشتیەكانی 2019 بۆ 2020 قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی 12 پەنجە مۆر نەكەن. 
لەو فەرمانە وەزاریەی وەزارەتی پەروەردە كە دوێنێ دەرچووە، ئاماژە بەوەشكراوە لە شوێنی پەنجە مۆری خوێندكاران لەسەر پەڕەی سۆما، واژۆ ئەنجام بدرێت. 
وابڕیارە رۆژی 11ی ئەم مانگە تاقیكردنەوە گشتیەكانی سەرجەم بەشەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات، وەزارەتی پەروەردە بە هاوكاری وەزارەتی تەندروستی لەژێر رێكاری توندی تەندروستیدا ئەو تاقیكردنەوانە ئەنجام دەدات. 


ڕیکلام