وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڕیاریداوه‌ گەنمی ئەمساڵی جوتیاران تەنی بە 850 هەزار دینار وەربگرێت

  2023-04-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
"وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڕیاریداوه‌ هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو گەنمی ئەمساڵی جوتیاران تەنی بە 850 هەزار دینار وەربگرێت".

سۆران عومه‌ر  ئه‌ندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند، "گەنمی ئەمساڵی جوتیاران تەنی بە 850 هەزار دینار وەردەگیرێت، داوام کردبو لەبەرگرانی پەینی کیمیایی و دەرمانی قڕکەر لەپێناو هاوکاری جوتیاران نرخەکە زیاد بکرێت، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژە بەوە دەکات هاوشێوه‌ی ساڵی رابردو به‌ 850 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت".

دەشڵێت، "لە پڕۆژە یاسای بودجە داوای ئەوەم کردوە جوتیارانی هەرێمی کوردستان سودمەندبن لەهاوکاری و پشتیوانی پەینی کیمیایی و پێداویستی کشتوکاڵیی".



ڕیکلام