وەزیری كشتوكاڵ هەرێم: لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق چەند بڕیارێکی گرنگمان دا

  2023-05-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کۆبوینەوە و چەند بڕیارێکی گرنگماندا.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی گرنگمان ئەنجامدا بۆ  هەماهەنگی و تاوتوێكردنی كێشە هاوبەشەكانی تایبەت بە كشتوكاڵ و جوتیاران، بەتایبەتی دەربارەی ئەو بابەتانەی خوارەوە گفتوگۆ و بڕیاری گرنگماندا كە بریتین لە:- 

1. چارەسەكردنی كێشە و داواكاری پڕۆژە پەلەوەرییەكان و سەربڕینخانەكانی هەرێمی كوردستان و هەناردەكردنی بەروبوومەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆ بازاڕەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و بڕیاردرا كە بەخێرایی لیژنەیەكی هونەری پێكبهێنرێت لە نێوان وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، بۆ هەمان مەبەست خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان نوێنەری خۆیان ئامادەیان دەبێت لە لیژنەكە، لە ماوەی یەك هەفتەدا پێشنیاز و رێگاچارەی گونجاو بۆ چۆنیەتی هەناردنی بەرووبوومی مریشك لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق یەكلایدەكرێتەوە، بەشێوازێك كە بەرهەمەكانیان بچێتە ناوەڕاست و خوارووی عێراق بە ڕەچاوكردنی هاوسەنگی نرخ و چەندێتی هەناردەكردن و دابینكردنی پێویستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان.

2. سەبارەت بەپێدانی بڕوانامەی تەندروستی بۆ بەروبوومە كشتوكاڵیەكان، بریاردا بەپێی ناوەرۆكی یاداشتنامەی لێكتێگەشیتنی هاوبەشی نێوانمان، ئەم بابەتە وەكو خۆی جێبەجێبكرێت، كە تیایدا هەرێمی كوردستان سەرپشككراوە لەسەر مەسەلەی دەسەڵاتی پێدانی بڕوانامەی تەندروستی. 

3.هەروەها سەبارەت بە نەخۆشی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (تەبەق)كە تووشی ئاژەڵان دەبێت، لەمەودوا بڕیاردرا كە لە سەر ئاستی عێراق بەیەك شێوە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و چارەسەری پێویستی وەربگیرێت و خاوەن پڕۆژەكانی ئاژەڵی ئێمەش لەو پڕۆژەیە سوودمەنددەبن وەكو پڕۆژەكانی تری ناوەڕاست و خوارووی عێراق، دوابەدوای رێكخستن و ئامادەكردنی ئامارێكی تایبەت بەو بابەتە لەلایەن بەرێوەبەرایەتیی گشتی سامانی ئاژەڵ و فێتێرنەری وەزارەتمان.

4.دەربارەی بابەتی وەرگرتنەوەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران، بەیەكەوە هەماهەنگیمان كرد لەسەر ئەوەی كە هەموو جووتیارێكی هەرێمی كوردستان سوودمەند بێت لە بابەتی پێدانی ئەو بڕەی كە بەرهەمیدەهێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش كۆبوونەوەیەكی هاوبەش ئەنجامدەرێت و بەرێوەبەری گشتیی پلاندانانی وەزارەتمان بەشداریدەكات.

5.  سەبارەت بە بابەتی دابینكردنی هێلكەی خواردن بەپێی فۆرمی خۆراكی هاوڵاتیاین بڕیاردرا كە پاڵپشتی وەزارەتمان بكەن بۆ ئەوەی هەماهەنگی بكەین لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق و هەرێم بە مەبەستی بەشداریكردن و داخلكردنی پڕۆژەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە دابینكردنی هێلكە و كڕینەوە و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان


ڕیکلام