پێنج کەس بە هەورەبروسکە گیانیانلەدەستدا

  2023-05-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی هەوردە بروسکەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە، کە سێ کەسیان لە پارێزگای ئیلام بوونە، زانکۆی پزیشکی ئیلام دەڵێت، ئەم پێنج کەسە لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا بە هەورە بروسکە مردون

زانکۆی پزیشکی ئیلام رایگەیاند، لە ناوچەی ئیڤان، سیروان و لەوماری سەر بە پارێزگای ئیلام سێ هاوڵاتی بە هەورەبروسکە گیانیان لەدەستداوە، لە ناوچەی مەلەکشای سەر بە هەمان پارێزگاش کەسێک برینداربووە.

دەشڵێت، لە گوندی پارسانیانی سەر بە پارێزگای سنەش هاوڵاتییەکی تەمەن  ١٧ ساڵ  بەهۆی هەورەبرووسکەوە گیانی لەدەستدا، لە کرماشانیش هاوڵاتییەکی دیکەش بە هەمان هۆکار گیانی لەدەستداوە.


ڕیکلام