بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە رۆژئاوای کوردستان، ژمارەیەک سەربازی ئەمریکا بریندار بوون.
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند" ڕۆژی یەکشەممە هێلیکۆپتەرێکی وڵاتەکەی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کەوتۆتەخوارەوە".
روونیشیکردەوە، کە ٢٢ سەرباز برینداربوون و ١٠ یان بە مەبەستی چارەسەکردن گواستراونەتەوە بۆ دەرەوەی سووریا.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی رووداوەکە دەکرێت و، "هەرچەندە هیچ ئاگرێکی دوژمنکارانە دەستنیشان نەکراوە".