لیستی مووچەی ئەم هەفتەیە بڵاوکرایەوە

  2023-06-19  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەم هەفتەیەی راگەیاند و بەپێی خشتەکە سبەینێ مووچەی یەکەی ٧٠ و ٨٠ی هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەینێ سێشەممە، مووچەی یەکەی ٧٠ و ٨٠ی هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و رۆژی چوارشەممەش، مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.

هاوکات رۆژی پێنج شەممە، وەزارەتی ناوخۆو بەڕێوبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەکان و بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە، مووچە وەردەگرن.

ئەمەش لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێم تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بۆ مانگی ئایار رابگەیەنێت.


ڕیکلام